نا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی نورینگه‌ی پزیشکان
یاداشتنامه
به‌ڕێز په‌رله‌مانی کوردستان
به‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
به‌ڕێز وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
به‌ڕێز سه‌ندیکای پزیشکانی کوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 1972 ی رۆژی 27/4/2010 نرخی پشکنینی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشکی ڕاوێژکار بۆ 20,000 و پسپۆر بۆ 15,000 و پزیشکی ڕاهێنراو بۆ 10,000 زیاد کردووه.
ئێمه، ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه ئیمزامان کردووه ئه‌م کاره مه‌حکوم ئه‌که‌ین و داوای هه‌ڵسپاردنی ئه‌م فه‌رمانه وهزارهیه ئه‌که‌ین. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، که وه‌زاره‌تی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه، هاتووه له بری ئه‌وه‌ی پاڵپشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێت، به‌م بڕیاره‌ی سوودی به تۆێژێکی دیاریکراوی کوردستان گه‌یاندووه و زه‌ره‌ری له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک داوه.
ده‌ستنیشانکردنی نرخی پشکنینی نه‌خۆش له ڕووی یاسایه‌وه، به‌شێک نیه له ئه‌رک و کاره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، و ئه‌بێت سه‌ندیکای پزیشکان ئه‌و کاره جێبه‌جێبکات. لاوازی سه‌ندیکای پزیشکان، پاساو نیه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌مه‌ی دوایی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه.
ئێمه له کاتێکدا ئه‌م بڕیاره مه‌حکوم و شه‌رمه‌زار ئه‌که‌ین، داوا له سه‌ندیکای پزیشکان ئه‌که‌ین که، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، کۆتایی به‌و باره نا مرۆڤانه‌ی نوورینگه تایبه‌ته‌کانی پزیشکانی تێدایه بێنێت. پێویسته سه‌ندیکای پزیشکان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێبکات:
1. دانانی 15,000 بۆ نرخی پشکنینی پزیشکی ڕاویژکار و 10,000 بۆ پزیشکی پسپۆر
2. نه‌هێشتنی پشکنینی ده‌سته‌جه‌معی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشکانه‌وه.
3. دابین کردنی ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست و شایسته به مرۆڤ له نورینگهکاندا.
4. سزادانی ئه‌و پزیشکانه‌ی که سه‌رپێچی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌که‌ن.
Comment