
ڕاگه‌یێندراوی چالاکانی مه‌ده‌نی


راگه‌یێندراوی چه‌ند که‌س له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی کوردستان سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
مێژووی هاوچه‌رخی ئێمه به‌ستێنی رێگایێکی پڕ له هه‌وراز و نشێوه. رێگای خه‌باتێک که به ناو و گۆتارێک له ژێر سه‌ردێڕی ((کۆردایهتیهوه)) قۆتابخانه‌ی ئازادیخوازی و مرۆڤایه‌تی و یه‌کسانی بووه له نێو کۆمه‌لگای ئێمه دا. لانی که‌م هه‌ر به هۆی ئه‌و گۆتارهوهیه که زۆر جار شانازیمان به پێشکه‌وتنی خۆمان کردوه له زه‌مینه‌ی ئه‌و به‌هایانه له چاو گه‌لانی ده‌راوسێی زاڵمان. که خۆی ئه‌م شانازیه‌ش له روانگه‌ی کۆمهڵیاتیهوه ده‌رخه‌ری زۆرشته.
به‌ڵام زۆر جار پێویسته راوه‌ستین و ئاوڕدانهوهیێکمان له خۆمان بێت که ئایا له کوێی ئه‌و رێگایه داین و تا چه‌ند لێی دوور که‌وتووینه‌ته‌وه؟ زۆر جار ده‌بێت مه‌ودامان هه‌تا ئه‌و به‌هایانه‌ی که بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌که‌ین بخه‌ینه به‌ر پرسیار. پرسیار وه‌کو ده‌سپێکی هزر. پرسیار، نه‌ک به واتای نه‌فی کردنی رێگا به‌ڵکو به مانای روون کردنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆمان له هه‌مبه‌ر رێگاکه. رێگاش، نه‌ک به مانای تاقانه ئاراسته‌ی به‌ره‌و هه‌قێقه‌ت به‌ڵکو به واتای به‌ستێنێک له‌و کۆمه‌ڵه به‌هایانه‌ی چوار چێوه‌ی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت و به پێی ئه‌و دوانه‌ش ئامانجه‌کانمانی تیا پێک هاتوه و هه‌روه‌ها سیمای به‌خشیوه به که‌لتوری سیاسی کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
پێویسته راوه‌ستین و به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی- مێژوویی خۆمان له هه‌مبه‌ر گه‌لێک وه‌بیری خۆمان بێنینه‌وه. پێویسته ته‌نانه‌ت بۆ ویژدانی تاکی خۆشمان بووه روون ببێته‌وه که ئایا ده‌مارگرژی سیاسیمان مژی چڕی نه‌خستۆته سه‌ر روانینمان بۆ ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه و روانینمان بۆ کۆمه‌ڵگایێک که بڕیاره له ناوی دا بژین؟ یان ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وێ زاڵبوونی خۆمان چ له بواری سیاسی و چ له بواری گۆتارهوه به هه‌ر تێچویێک بوه بسه‌پێنین به سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه دا ئیتر چاره‌نوس و چیه‌تی و چۆنیه‌تی ئه‌و کۆمه‌لگایه جیاوازیێکی بۆمان نابێت؟
ئایا داهاتووی به‌نه‌ته‌وه بوونمان زیاتر له سه‌ر بنه‌مای رۆحی پێکه‌وه ژیان ، لێبۆرده‌یی و رێز له‌ویدی مسۆگه‌ر ده‌بێت یان به تۆماتبار کردن و دابه‌ش کردنی کۆمه‌ڵگا و پێک هێنانی رق و تووڕه‌یی له سه‌ر بنه‌مای خوێن؟
پێویسته هه‌ر کاممان چ وه‌ک تاک و چ وه‌کو رێکخراوه‌و دامه‌زراوه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی له خۆمان پرسیار که‌ین ئایا تۆمه‌تبار کردنی ئه‌وانه‌ی رێک به پێچه‌وانه‌ی ئێمه و بگره له دژی ئێمه بیر ده‌که‌نه‌وه به ((جاش)) و به‌کرێ گیراو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو، له‌سه‌ر بنه‌مایێکی ئه‌قڵانیه یان گرێدراوی ده‌مارگرژی حزبیمانه؟
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویت
ئێمه پێمان وایه هه‌وڵ بۆ تواندنه‌وه‌ی هێز و هزر و بۆچوونه‌کان ئه‌گه‌ر چی جیاواز بن یان لاواز و ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌ش بن، ئه‌گه‌ر چی به بیانووی خه‌بات و شۆڕشیش بێت له دژی ئه‌و به‌هایانه‌یه که بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌که‌ین و خواستی گه‌له‌که‌مانی له سه‌ر ئه‌ستوره.
ئێمه پێمان وایه هه‌وڵدان بۆ تۆمه‌تبار کردنی ره‌خنه‌گر و نه‌یار و دژبه‌ر، به جاش و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو؛ ته‌رخانکردنی میدیا و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دامه‌زراوه‌یێک و پۆتانسیێلی نه‌ته‌وه‌یێک چ له سه‌ر دنیای راسته‌قینه و چ له سه‌ر دنیای مه‌جازی بۆ هێرش له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سانه و تۆقاندنیان و هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنیان له پانتایی سیاسی و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئه‌وکه‌سانه؛ له سه‌ر بنه‌مای ده‌مارگرژی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه و له دژی سوودی گشتی هه‌ر نهتهوهیێکن. ئه‌م ئاراسته‌یه ته‌نیا ئاکامی بێجگه ئه‌وه نه‌بێت که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایێک به شێوه‌یێکی داڕمێنه‌ر و درێژخایه‌ن له به‌رامبه‌ر یه‌ک و له دژی یه‌ک داده‌نێت ئاکامێکی تری به دواوه نابێت. زۆر روونه له ئاوا ئاراسته‌یێک دا تا چه‌ند ده‌مارگرژی توانیویه‌تی به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بخاته لاوه و وا بکات که دامه‌زراوه‌ی تووش بوو به‌و نه‌خۆشیه له‌جێی بیر کردنه‌وه له داهاتوویێکی درێژخایه‌ن تر و به دان به خۆ گرتنێکی سیاسی و به ده‌ر خستنی تهساهۆل؛ به توڕه‌یی و به په‌ره‌پێدانی رق و قین، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه بکاته به‌رنامه‌ی خۆی تا به‌ڵکوو که‌سی تر له داهاتوودا نه‌وێرێت ره‌خنه بگرێت یان ئه‌گه‌ر وێرای به ساده‌یی له دووجه‌مسه‌ری (جاش- باش) ئاسانتر بۆیان بخرێته لاوه.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
ئێمه پێمان وایه رۆحی له‌خۆبردویی و دان به خۆ داگرتن له لایه‌ن هێزێکی سیاسیه‌وه نه‌ته‌نیا نیشانه‌ی بۆلووغی سیاسی ئه‌و هێزه‌یه به‌ڵکو به‌رهه‌می هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێزه‌یه له هه‌مبه‌ر داهاتویێکی درێژخایه‌نتری نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به‌وه‌ی که حیزبه‌که‌ی ئه‌کاته تێچووی مسۆگه‌ر کردنی ئاره‌زووی پیکه‌وه ژیان و هه‌ستی متمانه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌ی خۆی؛ له داهاتووی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌که‌ی. ئه‌و حیزبه، حیزبێکه که به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن و سوودی خۆی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سوودی گشتی نه‌ته‌وه‌که‌ی واتا ده‌کاته‌وه نه‌ک پێداویستی ئایدۆلۆژیک یان تینویه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵات. که ئه‌م فاکته‌ره یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌لگا و حیزبێکی دیمۆکرات.
هاووڵاتیانی به‌رێز
ئێمه به توندی له دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ین که هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه و دژبهریێک وه‌کو پڕۆژه‌یێک ناوی لێ ببرێت و به‌م شێوه ته‌نیا شێوازی رووبه‌ڕوو بوون له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌کان له چوار چێوه‌ی توههۆمی ته‌وته‌ئه دا رێک بخرێت و هه‌موو ره‌خنه‌گرێک تۆمه‌تبار بکرێت که له درێژه‌ی پڕۆژه‌یێکی رێکخراوی ئه‌ملاو ئه‌ولا خه‌ریکه ئه‌دوێت. مۆرک کوتان به‌سه‌ر ته‌وێڵی نه‌یاران و دژبه‌ران دیارده‌یێکی دزێوی ناو که‌لتووری سیاسیه که له‌م ساڵانه‌ی دوواییه دا خه‌ریک بوو له نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان دا که‌مڕه‌نگتر ببێت؛ که‌چی به داخه‌وه دوایین بهرنگاریهکانی که‌لتوری پاوانخوازی، هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌دات و به‌م شێوه‌یه ئه‌یه‌وێ ئه‌زموون و مێکانیزمه تاقیکراوه‌کانی خۆی، له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش دا به کار بێنێت.
ئێمه هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به هێرش به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شێوازه جیاوازه‌کانی خه‌بات که له‌وانه‌یه له داهاتووش دا له دایک ببن ده‌وه‌ستین و پێمان وایه ئه‌م هێرشانه فره ده‌نگی و دینامیکی هه‌رچه‌ند زۆر لاوازی نێو کۆمه‌ڵگای، به یه‌کجاری کردۆته ئامانج. گرینگی ئه‌م بابه‌ته به رای ئێمه نه‌ته‌نیا له نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نه‌زۆکه‌کانی دۆژمن به ئامانجه به‌ڵکوو له وه‌ش دایه که جیا له کاریگه‌ری ئه‌م هه‌وڵانه و راده‌ی هێز، یان لاوازی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌وه باس له مێتۆد و لۆژیکی گشتی جه‌ره‌یاناتی پاوانخواز ده‌کرێت که ئاکامه‌که‌ی له هه‌ر که‌س ئاشکرایه.
ئه‌م هێرشانه چ له ئاستی قسه و وتار بۆ سه‌ر ههلسووڕاوانی مه‌ده‌نی بێت و چ له ئاستی کرده‌وه به شێوه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له پێوه‌ندیه‌کانی تاقم و ده‌سته‌یی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به ئامانجی سیاسی و له درێژه‌ی چه‌سپاندنی ئیراده و مسۆگه‌رکردنی سوودی لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌یه، بێ له به‌رچاو گرتنی سودو بنه‌ماکان و مێکانیزمه دیمۆکراتیکه‌کانی په‌سه‌ند کراوی ناوخۆی رێکخراوه‌که، دیارده‌یێکی نوێ نیه و پاوانخوازان له‌م چه‌ند ساڵی رابردووه دا هه‌موکات هه‌وڵیان بۆ داوه؛ که له گه‌ڵ شکست خواردنیان بۆ پاوان کردنی ئه‌و دامه‌زراوه نوێیانه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌سیان داوه‌ته کوتان و هیچ نه‌زانینی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه.
هاووڵاتیانی به‌رێز
ئێمه له هه‌موولایێک داوا ده‌که‌ین که فه‌رهه‌نگی سیاسی کوردستان له‌مه زیاتر تێکه‌ڵ به تووند‌و تیژی و تۆقاندن و مه‌رگ نه‌که‌ن.
با ئاگامان بێت له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێکی تایبه‌ت ده‌ستی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌یێک به ناوی جاش- باش له خوێنی یه‌ک نهئالێت و دڵه‌کانی کۆمه‌ڵگایێک پڕ له قین و رق به‌رامبه‌ر به یه‌ک نه‌بن.
با هامولایهکمان ئه‌وه قه‌بوول که‌ین که رێگه‌ی ته‌واو دروست و هه‌قێقه‌تی مۆتلهق لای هیچکاممان نیه و ئه‌وه‌ش وه بیری خۆمان بێنینه‌وه که هه‌ر رێگایێک بۆ خه‌بات چوار چێوه و بنه‌مای تایبه‌تی خۆی هه‌یه که گه‌لی کورد تا ئێستا، که‌متازۆر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی پاراستوه بۆیه تا ئێستا نه له لایه‌ن دۆست و نه له لایه‌ن نه‌یار و دۆژمن و نه‌ش له لایه‌ن دنیاوه به‌و شتانه تۆمه‌تبار نه‌کراوه که ئێستا ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه نه‌ته‌نیا بۆ ئامراز و تاکتیکه عه‌مه‌لیه‌کانی ناو چوارچێه‌وه‌ی ستراتیژی هه‌ڵبژێردراو به‌ڵکو بۆ شێوازی روونکردنه‌وه‌ی تیۆریکی ئه‌و ستراتیژیه.
هاووڵاتیانی به‌رێز
ئێمه وه‌کوو ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م راگهیێندراوهمان واژۆ کردوه هه‌رکاممان، بیری تایبه‌ت به خۆمان و که‌متازۆر جیاواز له‌وانی ترمان هه‌یه و به ئیراده‌ی خۆمانه‌وه و به خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆمان له‌م راگه‌یاندنه، ئه‌وه‌مان واژۆ کردوه بۆیه داوا ده‌که‌ین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یێندراوه له چوار چێوهیێکی عه‌قلانی دا بێت و نه‌خرێته خانه‌ی ته‌وه‌هۆمی تهوتهئهوه. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین که رۆشنبیران و هه‌ڵسوڕوان و خوێندکاران له ناو کۆماڵگای کوردستان به‌و دروشمه‌وه هه‌لوێست نه‌گرن که ئه‌لێت: "ئێستا که‌ی کاتی ئه‌م قسانه‌یه" له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشڕه‌و بوون گرێدراوی ئه‌و تێگهییشتنهیه که خه‌باتی ئێمه ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌ویی نیه به‌ڵکو چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ده‌س خستنی مافه‌کانی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌لگاش به خۆوه ده‌گرێت. پێشمان وایه مێژوو و هه‌روه‌ها ده‌ورووبه‌ری ئێمه پڕه له نموونه‌ی شکست خواردووی ئه‌و درووشمانه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی خۆمان له‌و شکستانه وه‌رنه‌گرین ئه‌وا ناچارین دیسان دوپاتیان که‌ینه‌وه.
Comment