Petition Title
ڕاگەیاندنێک لە تەلەفزیۆی (ژیوا)وە بۆ ڕای گشتی... ئیمە وەکو بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبردنی کەناڵی تەلەفزیۆنی ژیوا، کەلەبەرواری 12/11/2012 دا ڕونکردنەوەیەکمان ئاراستەی رای گشتی و ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان کرد، کە تێیدا ھاتبوو پیویستە حکومەتی ههرێم ئاوڕێکی جدی لەھەورامان و کەناڵە تاقانەکەی بداتەوە ، ئةو كهناڵهى كة وةك تاكه زمانحاڵێک و پارێزگارێکی جدى كلتوورى رةسهنى هةورامان "بةشێوزاروو هونهرو ژيان و فهرههنگهوه" كةدواجار لةخزمةت تايبةتمةندى كلتوورى ( الخصوصية الثقافية) و هةڵگرى شوناس و ڕهسةنايهتی راستهقينهى كورد دةبێت.وه بهو پێیهى كه يهكێك له ئهركهكانى حكومهت پاراستنى تايبهتمهندى كلتوورى شوناس و مۆركى راستهقينهى كوردةواريه، بهئهركى ئهوى دهزانين هاوكارى و دةستگیرۆيى کەناڵەکە لە ڕووی دارایيەوە لە ئەستۆ بگرێت،پاشان وةك خزمهتێكيش بهخهڵكى هةورامان چونکە ئێمە وەکو خەڵکی ھەورامان وەک (پێکھاتەیەکی گرنگی ناو مێژووى کورد بوون لەھەمو کایەکانی ژیاندا) بەمافیکی یاسایی خۆمانی دەزانین،دياره پێشتر ماوەی (٣٠) ڕۆژمان دیاری کرد بۆ ئەوەی وەڵاممان بدرێتەوە. بەڵام ھیچ ھەڵوێستێکی جدیمان نەبینی،لەلایەن حکومەت و دەزگا پەیوەندی دارەکانەوە!بۆیە بە پێویستمان زانی چەند ھەڵوێستێکی مەدەنی و شارستانی بگرینە بەر ھەروەک لە ر ونکردنەوەکەدا ئاماژەمان پێکردبوو، وەکو ھەنگاوی یەکەممان ھەڵدەستین بە ڕاگەیاندنی کەمپیینێک لە ژیر ناو نیشانی ( کەمپینی ھەورامان بۆ پشتیوانی لە تەلەفزیۆنی ژیوا) ئامانجی ئەم کەمپینەش کۆکردنەوەی واژوی ( ھاووڵاتیان و خەمخۆرانی فەرھەنگی کوردی بەگشتی بەتایبەتی فەرھەنگی ڕەسەنی ھەورامان،بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتێک بۆ داواکاریەکانما ن لە حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکانی تر. بەدەمەوە ھاتنى ئێوهی بهڕێز، دڵسۆزیتان بۆ کلتوری کوردی بەگشتی و کلتوری رەسەنی ھەورامان بەتایبەتی دەسەلمێنێت. ماوەی کەمپینەکە ( لە ڕێکەوتی 5/٢/٢٠١٣ تا ١١/٢/٢٠١٣) بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت...
Comment