پێشنیاری پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا
به کورتی،
دژکرده‌وه‌ی ناهه‌ق و به لێشاوی شوڤینیستی فارسی- ئێرانی دژ به ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئاسایی نێوان دوو حیزبی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئاسۆی دواڕۆژی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێمان نیشاندا. کز و لاواز ده‌رکه‌و‌تنی لایه‌نی کوردی له کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ لایه‌نه ئێرانی‌یه‌کاندا به تایبه‌ت له کۆبوونه‌وه‌کانی سوید، بروکسل و واشنگتون و... ده‌ری خست که په‌رته‌وازه‌یی حیزبه کوردستانی‌یه‌کان و نه‌بوونی به‌رنامه‌ی کاری هاوبه‌ش خه‌ریکه جارێکی دیکه مێژوو بۆ کورد دووباره و چه‌ند باره ده‌کاته‌وه.
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که واژۆمان له بنی ئه‌و پێشنیاره‌دا هاتووه هه‌ستمان به پێویستی یه‌کخستنی ناو ماڵی کورد کردوه و به‌و بۆنه‌وه داوا له حیزب و ڕێکخراوه سیاسی و که‌سایه‌تیه ناسراو و چالاکه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین که زوو به زوو هه‌نگاو هه‌ڵێنن بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی تا گه‌له‌که‌مان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران‌دا له پرش و بڵاوی بێته ده‌ر و به یه‌کگرتووی‌یه‌وه ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتمان پێشخه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که له داهاتوودا ڕه‌نگه به‌ر ده‌ستمان بکه‌ون به فێڕۆی نه‌ده‌ین. بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له‌و پرش و بڵاویه پێشنووسی پڕۆژه‌ی " به‌ره‌ی کوردستانی" تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین تا کاری له سه‌ر بکه‌ن و پرۆژه‌یه‌کی ته‌واو و نیشتمانی ڵی وه‌به‌ر بێنن..
به‌ره‌ی کوردستانی
ساڵانێکه گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران‌دا له خه‌باتدایه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانی. له‌و ڕێگایه‌دا به ده‌یان هه‌زار شه‌هیدمان داوه. هه‌ر ئیستا به سه‌دان و بگره به هه‌زاران لاوی کورد له گرتووخانه و ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندان. به هه‌زاران منداڵی بێ سه‌رپه‌ره‌ستمان بۆ ماوه‌ته‌وه. پێشێلکاری ڕۆژانه‌ی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بووه‌ته نه‌ریتێکی ئاسایی داگیرکه‌رانی کوردستان. گرتن و بێ سه‌ر و شوێن کردن هه‌ر زۆر ئاسایی‌یه و هه‌موو خه‌باتکارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، بۆاری مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندانیش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زگا سیخوڕی و داپڵوسێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی دانه. جێگای گۆمان نیه که هه‌موو تاکی کۆرد له ئێران‌دا به جۆرێک زامداری ده‌ستی نابه‌رامبه‌ری، هه‌ڵاواردن و جیاوازی دانانه و زۆڵمی لێکراوه. ئه‌وه‌ی بۆمان ماوه‌ته‌وه خه‌بات دژی سته‌م و نابه‌رامبه‌ری‌یه، خه‌بات له پێناو ئازادی و ماف دا. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌موومان به هه‌ر باوه‌ر و ئیدۆلۆژیه‌که‌وه و به شێوه‌ی جۆراو جۆر هاتووینه‌ته مه‌یدانی خه‌باته‌وه. جۆراو جۆریه‌ک که ڕه‌نگێکی تایبه‌تی داوه به خه‌باته‌که‌مان و به واتایه‌ک ده‌توانێ پێگه‌یشتوویی هزری بگه‌ینێ. دیاره ئه‌و فره‌یی‌یه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی‌یه‌کی ئۆرگانیزه کراو دا ڕێکنه‌خرێ خۆی زۆر جار ئانارشی و سه‌ر لێشێواوی لێده‌که‌ێته‌وه، ئه‌ویش له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کۆ هی ئێمه‌دا که زۆر له‌رزۆکه و هه‌میشه له ژێر کاریگه‌ری دوژمنی ده‌ره‌کی دایه. دیار له‌رزۆکی و سستی‌یه‌که له سه‌رده‌می خه‌باتی ڕزگاریخوازانه دا زیاتر خۆی ده‌رده‌خا. زۆر جار ئه‌گه‌ر چینی ڕووناکبیر و ئێ‌لیتی کۆمه‌ڵگا نه‌یته پێش و به هاوده‌نگی له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێک دا مکانیزمێک بۆ هاتنه ده‌ر له‌و پرش و بڵاوی‌یه په‌یدا نه‌که‌ن ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و ئه‌و گه‌لانه دیاره و مێژوو شایه‌دی تێا چوون و پرش و بڵاو بوونی گه‌ل، نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگای جۆراو جۆر بووه!
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت له هه‌له مێژوویی‌یه له ده‌ست چووه‌که‌ی دوای شۆڕشی١٣٥٧ی گه‌لانی ئێران که ده‌یتوانی خاڵێکی وه‌رچه‌رخان و بگره کوتایی هێنه‌ر بێ بۆ نه‌هامه‌تی‌یه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ئێران‌دا، ده‌ری ده‌خات که تا چه‌نده په‌رته‌وازه‌یی هێزه کوردی‌یه‌کان توانی سه‌رکه‌وتنی نیزامی تازه پێگه‌یشتووی ئیسلامی‌ی لێ بکه‌وێته‌وه و ژێر ده‌سته‌ییـمان هه‌ر به‌رده‌وام بێ.
به ئاوردانه‌وه‌مان بۆ پاشه‌وه و به له به‌ر چاو گرتنی پێویستی‌یه‌کانی یه‌کخستنی ماڵی کورد له ئێران‌دا بۆ ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره مه‌ترسی‌یه‌ک و قۆزتنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ده‌رفه‌تێک به قازانجی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان، پیشنیار ده‌کرێ که هه‌موو هێزه کوردستانی‌یه‌کانی کوردستانی ئێران، به هه‌ر جۆره بیر و بۆچوون و هێڵی فکری‌یه‌وه، به‌و شێوه‌ی خواره‌وه کار بکه‌ن بۆ پێک هێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی.
*ناوی پێشنیار کراو: به‌ره‌ی کوردستانی
*پێکهاته: حیزب، ڕێکخراوی سیاسی و که‌سایه‌تی‌یه ناسراو و چالاکه‌کانی کوردستانی ئێران
*ئه‌رکی به‌ره، ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێرانه له ڕێگای یه‌کخستن و هه‌ماهه‌نگ کردنی حیزب، ڕێکخراو و که‌سایه‌تی‌یه کوردستانی‌یه‌کانه‌و‌ه. به‌و پێ‌یه وه‌کو یه‌که‌م هه‌نگاو له سه‌ر داوای یه‌ک یان چه‌ند که‌سایه‌تی کوردستانی، هه‌موو حیزب وڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بێ پێش مه‌رج کۆ ده‌بنه‌وه بۆ لێک حاڵی بوون و ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تای لێک تێ گه‌یشتن و هاوکاری و هاو ئاهه‌نگی نێوانیان. ئه‌و دانیشتنانه تا ساق بوونه‌وه له سه‌ر ئه‌و چه‌ند خاڵه سه‌ره‌کی‌یه که ده‌بن به بنه‌مای دامه‌زرانی به‌ره به‌رده‌وام ده‌بن. که‌سایه‌تی‌یه‌کان ته‌نیا ڕۆڵی داوه‌ری کاتی و هاوئاهه‌نگکه‌ری کۆبوونه‌وه‌کان ده‌گێڕن.
*ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کی‌یانه که به‌شداربووانی به‌ره ده‌بێ پێ پابه‌ند بن:
1- ناسنامه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یی‌یه و گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران‌دا به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی دابه‌شکراوی کورد.
2- پابه‌ند بوون به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی کورد له ئێران‌دا.
3- پابه‌ند بوون به بنه‌ماکانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ.
4- پابه‌ند بوون به پلورالیزمی حیزبی و ڕێکخراوه‌یی.
5- پابه‌ند بوون به بنه‌ماکانی دیمۆکراسی.
*بۆ قۆناغی دواتر پیشنیار ده‌کرێ که فۆرمێکی ته‌شکیلاتی یان ڕێکخراوه‌یی بدرێ به به‌ره‌که و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ناوی بۆ دیاری بکرێ. هه‌ر بۆیه‌ش پیشنیار ده‌کرێ بۆ:
1- پێک هێنانی ئه‌نجۆمه‌نی سه‌رۆکایه‌تی به‌ره و دیاری کردنی قسه‌بێژی به‌ره (ئه‌توانرێ سیستمی ده‌وره‌یی بۆ هه‌ر کام له به‌رپرسایه‌تی‌یه‌کان دابنرێ وه‌کو سیستمی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کیتی ئۆرووپا یان وڵاتی سویس).
2- دانانی پێره‌وی نێوخۆ، ده‌ستوور یان مه‌نشووری کاری به‌ره.
3- پێک هێنانی لێژنه‌کان (وه‌کو لێژنه‌ی دارایی، په‌یوه‌ندی‌یه کوردستانی‌یه‌کان، په‌یوه‌ندی‌یه ئێرانی‌یه‌کان و په‌یوه‌ندی‌یه ده‌ره‌کی‌یه‌کان، لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌شکیلاتی نێوخۆ، لیژنه‌ی ته‌بلێغی، لیژنه‌ی هه‌لبژاردنه‌کان و ...).
4- پێک هێنانی ده‌سته‌ی چاودێری و داوه‌ری که پێک دێت له که‌سایه‌تی ناسراو و بێلایه‌نه‌کانی نێو به‌ره یان ده‌ره‌وه‌ی به‌ره.
5- هاوئاهه‌نگ کردن و نیزیک کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نانه‌کان و درۆستکردنی ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌ری گشتی.
6- له هه‌نگاوه‌کانی دوایی‌دا هاوئاهه‌نگ کردنی ته‌شکیلاتی نێۆ خۆی وڵات.
*بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ بۆاری کاری هاوبه‌ش خۆش بکرێ و به‌رده‌وام بێ تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کان، له سه‌ر هه‌موو لایه‌که که:
1- ڕێز له بنه‌ماکانی دیمۆکراسی و هه‌ڵبژاردنه‌کان بگرن.
2- مافی که‌مینه و زۆرینه بپارێزرێ.
3- ڕێز له به‌رامبه‌ری ژنان و پیاوان بگرن.
4- لاوان وه‌کو هێزی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌که چاو لێبکه‌ن و هه‌وڵ بدرێ که هێز و هزر یه‌کبگرن.
5- ڕێز له ئایین و ئایین‌زاکانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان بگرن.
*به پێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌ره‌یه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه که له‌م نووسراوه‌یه‌دا هاتوون داده‌مه‌زرێ و بۆ ئه‌و ئامانجه دیاری کراوانه که ئاماژه‌یان پێکراوه پێک دێت ده‌بێته به‌ره‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران‌دا و تا دامه‌زرانی ده‌زگایه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارێتی یاسایی که گۆنجاو بێ له گه‌ڵ ویسته‌کانی گه‌لی کورد له ئێران‌دا ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی‌یه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌بێ.
*سێ خاڵی گرینگ که پێویسته له به‌ر چاو بگیرن:
· به‌ره‌ی کوردستانی پێویسته هه‌وڵ بدات نزیکایه‌تی و هاوکاری درۆست بکات له گه‌ڵ کورد‌ه‌کانی خۆراسان و لوره‌کانی لورستان و به‌شه دابڕاوه‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا تا قورسای‌یه‌کی زیاتر بدات به کێشی کورد له‌و وڵاته‌دا و یارمه‌تیده‌ری دابین بوونی مافه‌کانیان بێ.
· هه‌ر وه‌ها به‌ره پێویسته پرۆژه و پرۆگرامێک دانێ بۆ ناوچه کوردستانی‌یه کێشه له سه‌ره‌کان به تایبه‌ت له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا دا.
· هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی که‌مه نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌کانی دیکه‌ی نیشته‌جێ کوردستان بدرێ بۆ پێش‌گرتن له ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی یان لێکه‌و‌تنه‌وه‌ی ناکۆکی.
ئه‌م نووسراوه‌یه وه‌کۆ به‌رنووسی پرۆژه‌ی پێک هێنانی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی هه‌موو لایه‌نه کوردستانی‌یه‌کانی ئێران و چاوه‌ڕوانی ده‌کرێ که هزرمه‌ندان و خه‌باتگێڕانی مه‌یدانی سیاسه‌ت پێشوازی لێ بکه‌ن و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پرۆژه‌یه‌کی کارا و ته‌واوتری لێ ببێته‌وه و بکه‌وێته مه‌یدانی کرده‌وه‌وه.
به هیوای سه‌رکه‌وتن.
١٣/٠٩/٢٠١٢
Sponsor
Links
http://www.facebook.com/berey.rojhelat
Comment