
Baker - Hamilton Report


بێ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنمان به‌رامبه‌ر ڕاپۆرتی بێكه‌ر+هامڵتن كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ئه‌م ڕاپۆرته له‌سه‌ر ڕه‌وشی عیراق پێشكه‌ش به كۆنگرێسی ئه‌مریكی كرا كه تیایدا به ئاشكرا مافی ڕه‌وای كورد پێشێل دێكرێت، گه‌لێكی ماندو خاوه‌ن ماف و ڕه‌وا هیچ حیسابی بۆ ناكرێت...ڕاپۆرتی باسكرا‌و كه 79 خاڵ له خۆ ده‌گرێت، له ته‌نها خاڵێكیشدا مافی ئه‌م گه‌له به‌ڕ‌ه‌وا نازانرێت. ته‌نانه‌ت ڕاپرسی شاری كه‌ركوكیش به به‌رمیلێك باروت ناو ده‌برێت، كه خۆی له خۆیدا شتێكی ناڕه‌وایه چونكه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره ئاشكرایه كه كوردن، ده‌ڵێت ده‌بێت ماده‌ی 140 دوابخرێت. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی وڵاتانی سوریا و ئێران به‌هه‌ند ده‌زانرێت ئه‌وه‌نده پایه بۆ كورد دانانێت، بگره ئه‌وه‌نده‌ی مــوقته‌دا سه‌در و عه‌لی سیستانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن كورد هه‌ر بزره.هه‌ڕ له‌به‌ر ئه‌مه‌شه مافی ئه‌مگه‌له له ژێر لێو ده‌خرێت. ئه‌وه‌ی زۆر جێی داخه خاڵی 27 كه ده‌لـــــــێت:. ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتیمانی ده‌خوازی كه به‌عسییه‌كان وعه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌گه‌ڵ دار‌و ده‌سته‌ی سه‌دام بگه‌ڕێنه‌وه ژیانی نیشتیمانی، له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته هانی عێراقییه شایسته‌كان له سوننه و شیعه یاخود عه‌ره‌به نه‌ته‌واییه‌كان یاخود به‌عسسیه‌كانی پێشوو یان كورده‌كان، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌شداریكردن له حكومه ئه‌لێره‌دا ئه‌مریــــــكا سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر كورد دیاری ده‌كات، وه ده‌یسه‌لمێــــنێت كه كورد چیه له هـــاوكێشه‌ی سیاسی ئه‌مریـــــــــــكادا وه به ڕونی ده‌ڵێت ... دانیشتن و ڕێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ دوژمنێكی به‌هێز باشتره له دۆستێكی لاواز. لێره‌شدا كورد ئه‌و دۆسته لاوازه‌یه. بــۆیــه لــه‌هــه‌مــو كــــــــــوردێـــــكی بــه‌ڕێــــز داوا ده‌كـــــه‌ین كـــه ناوی خـــــــــۆتان و پۆستـــــی ئه‌لكــــــــترۆنی بنـــوسن بۆ پشــتگیری كردن له‌م كــه‌مپینه دژی ئـــه‌و ڕاپـــۆرته. هــــــــــه‌ر سه‌ركه‌وتوبن بـــــۆ كورد و كوردســـــــــــــــــتان --------------------------------------------- \"Kurdi\" Ne raz
Comment