رۆژئاڤاى کوردستان به‌ته‌نیا جێناهێڵین
Show your support by signing this petition now
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى برایانى کوردمان له رۆژئاڤاى کوردستان، کۆده‌نگییه‌کى نیشتیمانیى پشتیوانیى له‌و کیانهى له‌وێ دروستبوه هاتۆته ئاراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆده‌نگییه نیشتیمانییهش دا، هێزه سیاسییه‌کان، سه‌رۆکایه‌تیى پارله‌مان، حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، تا ئێستا به‌ڕونى پشتیوانی‌یان ده‌رنه‌بڕیوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زۆرجار به لێدوانى توند بونه‌ته هۆى قوڵبونه‌وه‌ى کێشه‌کانى نێوان هێزه کوردییه‌کانى رۆژئاڤا.
هه‌رچه‌نده خراپیى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و رۆژئاڤاى کوردستان زه‌ره‌رێکى گه‌وره‌ى له بزاڤى رزگاریخوازیى کوردستان له سوریا دا داوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆى توندبونهوهى ململانێکان له سوریا و عێڕاق و زیادبونى توندوتیژییه‌کان و گه‌وره‌بونى هێزى تێرۆریستانى داعش و راگه‌یاندنى خه‌لافه‌تى ئیسلامیى له ناوچه سونییهکانى عێڕاق و سوریا دا، هه‌ڕه‌شه‌کان گه‌وره‌تر بونه بۆ سه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان. حکومه‌تى هه‌رێم و هێزه سیاسییه‌کان ده‌بێ تێبگه‌ن له‌وه‌ى هه‌ر شکستێکى رۆژئاڤاى کوردستان، دواتر زۆر به‌خراپتر ده‌بێته شکستێکى گه‌وره‌ترى حکومه‌تى هه‌رێم.
هه‌فته‌یه‌که هێزه‌کانى داعش له‌چه‌ندین لاوه هێرشێکى به‌ربڵاویان بۆسه‌ر کانتۆنى کۆبانى ده‌ستپێکردوه، به‌هۆى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌کى قوڕس له‌لایه‌ن داعشه‌وه له عێڕاق و ئه‌و پشتیوانه ئیقلیمییهى که هه‌یانه، شه‌ڕه‌که سه‌خته و کۆبانى پێویستیى به وه‌لانانى ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه حیزبییه‌کانه‌وه هه‌یه.
ئێمه هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان هێرشکردنى داعش بۆ سه‌ر جه‌له‌ولا و کۆبانێ نابینین، پاراستنى جه‌له‌ولا و کوبانی، ئه‌رکى هه‌مو کوردستانییه‌که. ئه‌و کۆده‌نگییه سیاسییه کوردستانییهى بۆ پاراستنى که‌رکوک و ناوچه‌کانى دیکه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم دروستبوه، پێویسته بۆ کوبانییش بێ. هیوادارین ئه‌م پرسه له ئاستى ره‌هه‌ندى نشتیمانیى و کوردستانییه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنن نه‌ک ته‌نها له ره‌هه‌ندى یاسایى وسیاسییهکهى وه‌ک ئه‌وه‌ى پرسى خه‌نده‌قه‌که کرا. بۆیه ئێمه:
1- به‌توندى بێههڵویستى وسهیرکردنى هه‌ر سێ سهروکایهتییهکهى هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تیى حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تیى پارله‌مان، و سه‌رجه‌م پارتییه سیاسییه‌کان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین.
2- داوا ده‌که‌ین به‌په‌له هاریکارى کۆبانى له هه‌موو رویه‌که‌وه بکرێ که ببێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى فشارى عه‌سکه‌ریى و ئابوریى و راگه‌یاندن له‌سه‌ریان.
3- داواده‌که‌ین به‌په‌له په‌رله‌مانى کوردستان به‌فه‌رمى دان به کانتۆنه‌کانى رۆژئاڤا دا بنێن. ئه‌وه شه‌رمه‌زارییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه بۆ پارله‌مان و حزبه سیاسییه‌کان تا ئیستا به‌هۆى هه‌بونى ململانێ و رازینهبونى پارتیى دیموکراتیى کوردستان ناتوانن به‌فه‌رمى ئهوکانتۆنانه بناسن. ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌کمان هه‌بێ له‌سه‌ر ئهوکانتۆنانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کرێ و به ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌یى نه‌زانین.. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له پێشێلکردنى مافى هه‌ندێ هێزى سیاسیى بێ له رۆژئاڤا، ئه‌وا دیسان پارله‌مان ده‌توانێ راسپارده بۆ رۆژئاڤا پێشنیازبکا و ئه‌وکات بۆ هه‌موان رونده‌بێته‌وه هۆکارى ململانێکان له‌کوێوه دێ. ناشکرێ به‌هۆى هه‌بونى هه‌ندێ تێبینییه‌وه کانتۆنه‌کان بهفهرمیى نه‌ناسێنین چونکه حکومه‌تى هه‌رێمیش له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دا چه‌ندان جار ئیدانه کراوه بۆ پێشێلکاریى مافى مرۆڤ و ئازادیى راده‌ربڕین و ئازادیى سیاسیی.
4- داوا له هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و نوسه‌ر و شاعیر و خه‌لکى تێکۆشه‌ر ده‌که‌ین وه‌ک چۆن پاڵپشتیى هێزى پێشمه‌رگه‌ن له سه‌نگه‌ر دژ به‌داعش، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵوێست و پشتیوانى له گه‌ریلاکان بکه‌ن. هه‌مومان له به‌رامبه‌ر محهکى راستگۆیى و به‌رپرسیاره‌تیى مێژویى و ئه‌خلاقى داین به‌رامبه‌ر داکۆکى له نیشتمان و دژایه‌تیى داعشدا.
Comment