Azad Aziz 0

ڕاوو سەرنج دەربارەی پڕۆژەی پەڕلەمانی كوردستان بۆ دیاریكردنی شاری سلێمانی بە پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستانی-عراق

41 people have signed this petition. Add your name now!
Azad Aziz 0 Comments
41 people have signed. Add your voice!
1%
Maxine K. signed just now
Adam B. signed just now

 بەمەبەستی پشتگیری لە پرۆژە بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان سەبارەت بە دیاریكردنی شاری سلێمانی بە پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستانی عیراق ، یەكێتی پەڕلەمانتارانی كوردستان لقی سلێمانی لە ڕۆژی 18/07/2012 بە پێویستی زانی بانگهێشتی (55) كەسایەتی شاری سلێمانی بكات دوای چەندین كۆبونەوە لەو بارەیەوە ئەم پێشنیارانەی خوارەوە گەڵاڵەكران و پێشكەشی بەڕێزتانی دەكەین و بەهیوای ئەوەی ڕەچاوبكرێن ..

دیاریكردنی شاری سلێمانی بە پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان بە بڕیارێك جێبەجێ‌ نابێت بەڵكو پێویستە یاسایەكی تۆكمەی بۆ دابڕێژرێت وە ئەو یاسایەش بخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە بەشێوەیەكی بەردەوام و چالاكانەو دڵسۆزانە وە ئەو یاسایە وا چاكە ئەم خاڵانە لە خۆبگرێت
.پێكهێنانی كۆمیوسیۆنێكی سەربەخۆ لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و ڕێكخراوە1.  تایبەتمەندەكانی بوارەكە بۆ جێبەجی كردنی یاساكە .
.بۆ جێبەجێ‌ كردنی یاساكە پێویستە دەسەڵاتەكانی (كارگێڕی) و (یاسایی) و (دارایی) شۆڕبكرێتەوە بۆ ئاستی پارێزگای سلێمانی  لەم بوارانەی خوارەوەدا :
.لەڕووی كارگێڕی و یاساییەوە دەسەڵات بكرێتە لامەركەزی بۆ بڕیاردان لەسەر گشت پرۆژەكانی (خزمەتگوزاری ، وەبەرهێنان ، شارستانی ، شارەوانی ، دارایی ) تایبەت بە كردنی سلێمانی بە پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێم .
.لەڕووی پلاندانانەوە مافی پلاندانانی ستراتیژی بەشێوەی لامەركەزی بدرێتە پارێزگای سلێمانی بۆ هەموو ئەو پرۆژانەی تایبەتمەندن بە پایتەختی ڕۆشنبیری و بە یاسا پەسەندبكرێت و بخرێتە ماستەر پلانی شارەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی .
.لەڕووی داراییەوە ساڵانە بودجەیەك دابینبكرێت بۆ پلان و پرۆژەكانی پایتەختی ڕۆشنبیری بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان پەسەند بكرێت و تەواوی دەسەڵاتە داراییەكانی شۆڕبكرێتەوە بۆ ئاستی پارێزگای سلێمانی .
لەڕووی شارەوانیەوە دەبێت شارەوانی سلێمانی دەسەڵاتی تەواوی پلاندانان و جێبەجێ‌ كردن و بەدواچون و هەڵسەنگاندنی هەبێت لەو پڕۆژانەدا كە پەیوەندی بەجێبەجێ‌ كردنی یاساكەوە هەبێت  .


.لەڕووی وەبەرهێنانەوە پارێزگای سلێمانی مافی بڕیاردان و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی هەبێت بۆ ئەو پڕۆژانەی تایبەتن بە پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێم وەك...

.دروستكردنی هۆڵی شانۆ و بوارە جیاجیاكانی هونەرو ئەدەب .

.دروستكردنی كتێبخانەی نیشتمانی بۆ كۆكردنەوە و پاراستنی بڵاوكراوەكان و ئەرشیفكردنی  دەستنووس و بەڵگەنامەكان و گەڕاندنەوەی فۆتۆكۆپیی ئەو بەڵگەنامانەی لە كتێبخانەو شوێنە كەلتورییەكانی وڵاتانی دەرەوەدان بۆ هەرێم .

.دروستكردنی كتێبخانەی هاوچەرخ .

.دروستكردنی سەنتەری ئەنتەرنێتی بۆ كتێبخانەی ئەلكترۆنی.

.سازكردنی پێشانگای نێودەوڵەتی .

.سازكردنی گەشتی ڕۆشنبیری جیهانی و ناوخۆیی .

.نۆژەنكردنەوە و پشكنینی شوێنەوارە مێژووییەكان و پاراستنی كەلتورو كەلەپوری نەتەوەیی و دامەزراندنی زانكۆو پەیمانگای تایبەت بەبوارەكە و گرنگیدان بە شوێنەوارەكان و كردنەوەی مۆزەخانەی تازە لە بوارە جیاوازەكاندا.

.چالاككردنی مەڵبەندە ڕۆشنبیرییەكان كەلە شاری سلێمانیدا هەن وەكو مەڵبەندی كوردۆلۆجی ، بنكەی ژین ، دەزگای سەردەم ، بنكەی گەلاوێژ ....هتد ، بەشێوەیەك ببنە سەرچاوەی تیشكی ڕۆشنبیری .

.مەڵبەندی گشتیی ئەو ڕێكخراو و كۆمەڵەو سەندیكا و یەكێتییانەی تایبەتمەندن بە چالاكی ڕۆشنبیری بهێنرێنە پایتەخی ڕۆشنبیری وەك سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ، یەكێتی نووسەرانی كورد ، یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان و ئەكادیمیای كوردستان ...هتد .

.گواستنەوەی چەند وەزارەتێك بۆ شاری سلێمانی وەك وەزارەتی ڕۆشنبیری وە دانانی وەكیل وەزارەتی چەند وەزارەتێك لە سلێمانی وەك وەزارەتەكانی (كاروباری كۆمەڵایەتی ، شەهیدان و ئەنفال ، خوێندنی باڵا ، ئاوەدانكردنیوە ....هتد) بەمەرجێك دەسەڵاتی تەواویان بدرێتێ‌ بۆ جێبەجێ‌ كردنی یاساكە .

.دروستكردنی پانۆڕامایەك لە دەروازوەی شار بۆ ناساندنی سلێمانی وەكو پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێم .

.ئەو دەستكەوتە ماددیانەی لە ئەنجامی چالاكییە ڕۆشنبیری و هونەرییەكاندا بەدەستدەهێنرێن  بگەڕینرێتەوە بۆ پاڕێزگا سلێمانی 


07/08/2012 یەكێتی پەڕلەمانتارانی كوردستان لقی سلێمانی 


     

Sponsor

Please contact Slemani Cultural Capital of Kurdistan page on Facebook

Links

Share for Success

Comment

41

Signatures